سبەی شەو دیاردەی مانگ گیران لە هەرێمی كوردستان روودەدات
دوای تیپەڕینی دوو هەفتە بەسەر خۆر گیران لە كیشوەری ئەمریكا, بە پێی پێشبینیە زانستیەكانی فەلەكناسی سبەی شەو دیاریدەی مانگگیران روودەدات لە هەرێمی كوردستان رووداوەكە بە روونی دەبیندرێت بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بەردەوام دەبێت.
رێبەر رۆستەم، سەرۆكی یەكێتی فەلەكناسی عەرەبی – ئەفریقی لقی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: “سبەی شەو دیاردەی مانگ گیران روودەدات و لە ھەرێمی كوردستان ئەو دیاردەیە دەبینرێت زیاتر لە پێنج كاتژمێر دەخایەنێت”.
سەرۆكی یەكێتی فەلەكناسی عەرەبی – ئەفریقی لقی كوردستان گوتیشی: “مانگ گیرانەكە لە كاتژمێر 9:44 شەو دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە ناو نیمچە سێبەری زەوی لە كاتژمێر 11 مانگ دەچێتە ناوسێبەری زەوی و دوای 5 خولەك دیاردەكە بە روونی دەبینرێت. لە كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە مانگ وردە وردە لەناو سێبەری زەوی دەچێتە دەرەوە. دیاردەكە لەسەرەتاوە تا كۆتایی 5:38 خولەك دەخایەنێت، بەڵام تەنھا سێ كاتژمێر بە چاو دەبینرێت”.
ئەو فەلەكناسە روونیكردەوە: “دیاردەكە لە لەهەرێمی كوردستان و زۆربەی وڵاتان دەبینرێت، لەوكاتە روودەدات كە مانگ پڕە و پێی دەگوترێ مانگی بەدر”.