هەڤال ئەبوبەكر بۆ غالب محەمەد: ناشیرین كردنی كوردستان لە بەغدا ئێمە جوان ناكات
دوای ئەوە غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە بەغدا رایگەیاندبوو كە حكومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی ناردووە بەڵام نەوتەكە دابەش نەكراوە, پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت كە یەك لیتر نەوتی سپی بە هەدەردرابێت, ئەگەر ئەو نەوتی بۆ هاوڵاتیان هاتووە كەم بكرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەو پەرلەمانتارە لێی بەرپرسە.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :” ئێمە لە ساڵی رابردوو لەسەر بودجەی پارێزگا نەوتمان بۆ لێقەوماوانی سنوری پارێزگا و ئاوارەكانی سنوری سلێمانی كڕیووە, چونكە ئەو نەوتەی هاتووە دەبێت بە پارەی نەختینە بیدەینەوە عێراق”.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند:” لەسەردەمی ئێمە نەوت دابەشكراوە كە بە هەوڵی ئێمە نەوت لە هەلەبجەش دابەشكرا, وە ئەو بڕە نەوتەی بۆ فەمانگاكان دێت یەك لیتریشی لێ بە هەدەر نەدراوە, زۆر بە وردی ئاگامان لێیە,ھەر بەڕێزێك ئامار و داتای وردی دەوێت، دەیخەنە بەردەستی، ”بەمەرجێك ئەو داتایانە بۆ موزایەداتی سیاسی بەكارنەھێنرێت،
لە بارەی لێدوانەكانی غالب محەمەد پارێزگاری سلێمانی دەڵێت:” لەئێستاوە یەك لیتر سووتەمەنی سلێمانی كەمبكرێتەوە یان لەوەرزی دابەشكردنی سووتەمەنی لەنەوتی سپیدا لێمان ببڕن، ئەو پەرلەمانتارە لێی بەرپرسیارە ئەو پەرلەمانتارانە نوێنەری ھەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستانن لە بەغدا، نوێنەری دەوڵەتی عێراق نین، بۆیە دەبێت ئەوان چاویان لە بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بێت، دواجار ناشیرینكردنی ھەرێمی كوردستان ئێمە جوان ناكات لە بەغدا، چونكە ئێمە دەبین بە نوێنەری ئەو ناشرینانە لە ھەموویان ناشرینتر دەبین“.