یەكێت ئەوروپا داوا دەكات ناوچەكانی ماددەی 140 بەهاوبەشی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرێوەبچێت
دوای ئەوەی بەهۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكۆتۆبەری 2017 حەشدی شەبی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان داگیركر, لەو كاتەوە بە تاكبڕیاری و حوكمی سەربازی ئەو ناوچانە بەڕێوەدەبەن كە بوونەتە هۆكاری تەعریبكردنی ناوچەكە, خا بەدەركردنی هەزاران كورد, لە بەرامبەر ئەو كارانەی بەغدا یەكێتی ئەورووپا پەیامێك ئاراستەی هەولێر و بەغدا دەدەكات و رایدەگەیەنێت پێویستە ئەو ناوچانە بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.
لە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپادا خاڵی پێنج تەرخان كراوە بەدۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا و تێیدا هاتووە: “یەكێتیی ئەوروپا خۆشحاڵە بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئەیلولی 2018”.
وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكەن و داواش لەهەردوولا دەكات بەردەوامبن لە دیالۆگی دوولایەنە لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا.
لەراگەیێندراوەكەدا باسی ناوچە جێناكۆكەكانیش كراوە و لەو رووەوە یەكێتیی ئەوروپا داوا لە هەولێر و بەغدا دەكات كە پێویستە كاری هاوبەش بكەن بۆ بەڕێوەبردن و دابینكردنی ئاسایش لەو ناوچانەدا.