بۆ یهكهمجار ئاشكرا دهكرێت خواردنەوەی چای ڕەش لەم کاتانەدا زیانبەخشە
چای ڕەش یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان و چەندین سوودی بۆ لەش هەیە لەوانەش :
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان خواردنەوەی چای ڕەش مەترسی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە بە ڕێژەی ٨٪ کەمدەکاتەوە.
بە پێی توێژینەوە زانستییەکان ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە .
لەگەڵ بوونی چەندین سوود خوادنەوەی چا لەم بارانەدا زیانبەخشە:
کەم خوێنی : دەبێتە هۆی ڕێگری لە هەڵمژینی ئاسن.
دڵەڕاوکێ : بە پێچەوانەی بیروباوەڕە باوەکان خواردنەوەی چا لە کاتی دڵەڕاوکێدا زیانبەخشە بۆ مێشك.
بەرزی پەستانی خوێن : خواردنەوەی چا لەکاتی ناهاوسەنگی پەستانی خوێن بەتایبەت بەرزی پەستانی خوێن زیانبەخشە.
لەکاتی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و منداڵان.