نه‌وشێروان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ئاراسته‌ی هێرۆ ده‌كات

خواكوڕك
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌ریتانیاوه نامه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه ئاراسته‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌كات و هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر دواین پێشهاته‌كانی دۆخی كوردستان.
مالپه‌ڕی باس له هه‌واڵێكیدا نامه‌یه‌كی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ باڵی ده‌سترۆیشتوو ئاشكراده‌كات كه داوای کردووە ھەڵوێستی روونیان لەبارەی رێککەوتنی نێوانیان پێ بدەن.
پێشتریش خواكوڕك بڵاویكردبووه‌وه كه نه‌وشێروان مسته‌فا له‌رێگه‌ی سه‌ركردیه‌كی ناو بزووتنه‌وه‌كه هۆشداری دابووه یه‌كێتی كه نابێت هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر پارتی بگۆڕێت و مامه‌ڵه‌ی تاك لایه‌نانه بكه‌ن.
به‌پێی زانیاری مالپه‌ڕه‌كه، نامەکە سەرەتای ھەفتەی رابردوو ئاراستەی یەکێتی کراوە و لە نامەکەدا وادەیەک بۆ وەڵامدانەوەی دانراوە و یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ناوەڕۆکی نامەکە ئەوەیە، یەکێتی ئامادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان نەبووە و پێویستە لەم ڕووەوە یەکێتی روونکردنەوەیان پێ بدات.
عادل عەزیز، پەرلەمانتاری گۆڕان به مالپه‌ڕه‌كه‌ی رایگەیاندووه، یەکێتی ئێستا بێ سەرە و لەبەر ئەوەی سەری نییە دەستوەردانی تیا دەکرێ و بەربەست بۆ رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان دروست دەکرێ.