یانەی بارسێلۆنا نێیمار دەگەڕێنێتەوە 

یانەی بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێ دەخاتە بەردەم ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ دووبارە گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤای گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

دوای بەسەربردنی 2 وەرز لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، لە ئێستادا ئەو ئەستێرە بەرازیلییە دڵخۆش نییە لە یانەکە و دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی، بە پێی پێگەی گلۆباڵ سپۆرت، ئیدارەی بارسێلۆناش لە دوایین ھەوڵیدا بڵاویکردووەتەوە، ئامادەن بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و ھەریەک لە ئۆمتیتی و راکیتیچ و عوسمان دیمبلی بدات لە بەرامبەر بەدەستھێنانەوەی نێیماردا.

Back to top button