رامۆس ئامۆژگاریەکی پێرێز دەکات

“سێرجیۆ رامۆس”ی کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید، ئامۆژگاریەک ئاراستەی “فلۆرەنتنیۆ پێرێز”ی سەرۆکی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە: سێرجیۆ رامۆس داوای لە فلۆرەنتینۆ پێرێز کردووە گۆڕانکاریی ریشەیی لە پێکھاتەی ریاڵ مەدریددا نەکات و پارێزگاری لە پێکھاتەی ئێستای بکات، کە توانی نازناوەکانی خولی ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە.

دەیلی ستار بڵاویشیکردۆتەوە: رامۆس بەپێرێزی وتووە کە پێی باش نیە لەھاوینی داھاتوودا یاریزانی گەورە بگوازێتەوە، بەڵام پڕکردنەوەی شوێنی ئەو یاریزانانەی چاوەڕوان دەکرێت ریاڵ مەدرید بەجێبھێڵن، بەگواستنەوەی یاریزانی تر ئاسایی دەبێت.

لەھەواڵی رۆژنامەکەدا باس لەوە کراوە: رامۆس لەو بڕوایەدایە پێکھاتەی ئێستای یانەکەی دەتوانێت بۆ چەند ساڵێک بەسەر تۆپی پێی ئیسپانیاو ئەوروپادا باڵادەست بێت.

Back to top button