سروه عه‌بدولواحید له به‌غدا سه‌رقاڵی بازرگانییه
ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای دهكاتكه جیابوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، زیانێكی زۆر به‌ر سروه عه‌بدولواحید گه‌یشتووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌رقاڵی بازرگانیكردنه.
د.ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ڕایگه‌یاند: سروه عه‌بدولواحید ناتوانێت وه‌ك جاران له‌ژێر سێبه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌دژی كوردستان بجوڵێنه‌وه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرفت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بكه‌ن، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی گوێ به‌قسه‌ی ئه‌وانه نادات، دۆخی هه‌ولێر و به‌غدا خراپ بكه‌ن.
نووره‌دین روونیشی كردۆته‌وه: نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تووشی دۆسیه‌یه‌كی ئه‌خلاقیی گه‌وره بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی حاشا له حزبه‌كه‌یان بكه‌ن و ئێستاش ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه زیانێكی زۆری به سروه عه‌بدولواحید گه‌یاندووه، به‌غداش گوێیان لێناگرێت گوتیشی: سروه عه‌بدولواحید ناچاره ده‌یه‌وێت بازرگانی بكات و له‌هه‌وڵ دایه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی له عێراق وه‌ربگرێت، سوود له‌و ناوه بكات كه پێشووتر په‌رله‌مانتار بووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه له مه‌یدانی سیاسی‌دا دیار نه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سروه عه‌بدولواحید ویستویه‌تی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بخاته خزمه‌تی پڕۆژه بازرگانییهكانیهوه له به‌غدا، بۆیه ئه‌و دۆخه‌یان به‌سه‌ر هاتووه و جیابوونه‌وه‌یان رووی دا.