د.ڤیان سه‌بری: ئاماده‌کاری ته‌واو بۆ پێشوازی مەسرور بارزانی و شاندەکەی کراوە
د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەغدا ده‌کات و ده‌ڵێت چوونی ئه‌م شانده گرنگه، چونکه کوردستان ده‌روازه‌یه‌کی نوێ به‌ڕووی گرفته‌کانیدا ده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شەممە شاندی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق و د.عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت، له دیداره‌کەدا تاوتوێی به‌رنامه‌ی کاری حکوومه‌ت ده‌کەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاشیگەیاند: له هێڵه گشتییه‌کانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت باس له باشترکردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا کراوه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌م سه‌ردانه گرنگه، چونکه کوردستان ده‌روازه‌ی تازه بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفته‌کانیدا ده‌کاته‌وه”.