مەسرور بارزانی لەلایەن سەرۆك کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ کرا
مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەت گەیشتە کۆشکی کۆماری عێراق و لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ کرا.
كهمێك پێش ئێستا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لە كۆشكی كۆماری لەلایەن بەرهەم ساڵح پێشوازی لێكراو كۆبووەنەوەی نێوانیان دەستی پێ كرد.
دوێنی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران بڕیاریدا بۆ پێشاندانی نیازپاكی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەكان سەردانی بەغدا بكات.
مەسروور بارزانی سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و فرسەت ئەحمەد وەزیری داد و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەندامی شاندەكەن.