ئومێد خۆشناو: وادەی دەرچوونی مه‌رسوم بۆ جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا ده‌كات
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وادەی دەرچوونی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاشکرا دەکات.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، کابینه‌ی نۆیەمی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان له ئاستی وه‌زیره‌کان ته‌واو بووه و ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه، مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت، سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
خۆشناو گوتی ”ئەمڕۆ یان سبەی“، مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دەست بەکاربوونی جێگرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەردەچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌ست به‌کاربن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بەربژێره بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم پێشتر راگەیاندبوو، چاوەڕێی مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمم، تا وەك جێگری سەرۆك دەستبەكار بم، وەك خۆیشی ئاماژەی پێدابوو، لە ماوەیەكی كورتدا فەرمانەكە دەردەچێت.