چەکێکی نوێ بەدەست هێزەکانی دەریایی ئێران گەیشتووە

هێزەکانی سوپای پاسدارانی دەریایی ئێران چەکێکی نوێیان وەرگرتووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشە پێشبینیەکانی کیمیاوی و تیشکی و لەم بارەیەوە فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران گوتی هێزەکانمان کەرستەی بەرگری جەنگی پێشکەوتووی بەدەست گەیشتووە ویەکی لەوانەش ئامێری بەکارهاتوو بۆ ئاشکراکردن و ڕاگرتنی پیسبوونی هەوا و پاراستنیان لە چەکی کیمیاوی و بایلۆجی”.

عەلی ڕەزا تەنکسیری فەرماندەی هێزە دەریاییەکان گوتی، ئێران یەکێکە لە گەورە قوربانیانی چەکی کیمیاوی وچەندین سەربازمان کوژران و برینداربوون لە ناوچە سنووریەکانی عێراق بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمی بەعس لە جەنگی ساڵی هەشتاکان”.

وەزارەتی بەرگری ئێران پیشانگایەکی کردەوە لە شاری شیراز و ئەو ئەمێرانەی نمایش کرد کە بەکاردێت بۆ بەرگری لە بارودۆخی جەنگی پێشکەوتوو و هەموو ئەو کەرستانە درووست کراوی خۆماڵین و بەدەست گەنجە لێهاتووەکان ئامادەکراون و بە کاردێت لەلایەن هێزە ووشکانی و دەریاییەکان”.

 

Back to top button