زەریف : ئەگەر ترەمپ گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرێت ، درگامان کراوەیە بۆ دانووستان

 

 

جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە ئێستادا لە نیۆورکی ئەمریکایە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت : تاران هەمیشە دەرگای بۆ دانوستان کراوەیە ، بەو مەرجەی ئەمریکا گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرێت .

 

ئەو قسانەی محەممەد جەواد زەریف ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ( ئێن بی سی ) ئەمرکیەوە بڵاو دەبۆوە کە داوای لابردنی گەمارۆکانی لە ئەمریکا کرد وەک مەرجی دانووستان .

 

پێشتریش حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەمریکا بگەرێتەوە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ئامادەی دانووستانە .

زەریف کە لە ئێستادا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکایە لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت : ئێران ئامانجی بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی نییە ، ئەگەر نیازمان بایە لە مێژ بوو چەکی ئەتۆمیمان بەرهەم هێنابوو .

Back to top button