کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێستا لە کۆبوونەوەدان
مەسرور بارزانی و شاندی کوردستانی بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتنە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و کۆبوونەوەکان دەستی پێکرد
شاندەکەی هەرێمی کوردستا بە شێوەی فەرمی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیان لێ کرا.
شاندی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەدا هەنگاوەکانی نیازپاکی خۆی هەڵدەگرێت بۆ چارەسەری کێشەکانی یاسایی نێوان هەولێر و بەغدا .
جێگەی ئاماژەیە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارن ..