بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان قومارخانەیەکی ئەلەکترۆنی لە هەولێر دادەخات
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، لە هەڵمەتێکی کات دیاریکراودا لە شاری هەولێر دەستیان گرت بە سەر هەموو کەل و پەلی قومارخانەیەکی ئەلەکترۆنی و هاوکات 4 کەسیشیان دەستگیر کرد کە یەکیان ئافرەتە .
نەبەز عەبدولحەمید ، قایمقامی ناوەندی هەولێر بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد ، بە هێزێکی تایبەتەوە ، بەیانی ئەمرۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر قومارخانەیەکی ئەلەکترۆنی لە گوندی ئینگلیزی پایتەختی هەرێمی کوردستان ، ئەم قومارخانە ئەلەکترۆنییە بە شێوەی ئەنتەرنەتی بەرێوە دەچێت و بەشداری لە قوماردا لە ڕێگەی کڕینی کارتی تایبەت بووە و لە ڕێگەی مۆبایلی خۆیانەوە لە گەڵ بەشدار بووان قوماریان کردووە
هەروەها ڕوونیشی دەکاتەوە سیستەمی ئەم قومارخانە بە وڵاتی قوبرسەوە بەستراوەتەوە ، هەر لیرەشەوە پارە بۆ قونرس بەڕی کراوە .
لە کاتی هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی قومارخانەکەدا ، 4 کەس لەوی بوونیان هەبووە ، هەر4 کەسەکە دەستگیر کراوون کە یەک لەوان ئافرەتە