ڕێبەری ئێران بۆ ئەورووپیەکان : زۆر روودارو بێ شەرمن ئێوە بەڵێنەکانی خۆتان نەبردە سەر

 

 

 

عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران دەڵێت : ئەورووپا 11 بەڵێنی ڕێکەوتنی لەسەر شان بووە یەکیانی نەبردۆتەسەر

رێبەری ئێران

رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ئاخوندە خەتیبەکانی سەرانسەری ئێران ، بە پشت بەستن بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران گووتی ئەورووپیەکان هیچ کام لە بەڵێنەکانی خۆیان نەبردۆتەسەر ، کێشە نێوان ئێمە و ئەورووپیەکان لەوەدایە ئەوان زۆر بەخۆزلزانن .

ڕێبەری ئێران دوواتر ڕاستەخۆ روو لەو وڵاتانی واژووکەری ڕێکەوتنی ئەتۆی دەکات و دەڵێت : دەی باشە ڕوودارو بێشەرمەکان ، ئێوە کە 11 بەلێنی یاسایی خۆتان نەبردۆتەسەر ، ئێنە تازە دەستمان کردووە بە پاشگە بوونەوەی هەندێک لە خاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی و بەردەوامیش دەبین

خامنەیی لە کۆتاییدا دەڵێت ئێمە بە ئاستەم لامانداوە لەو بەلێنانەی دابوومان بۆیەش داواکاری وڵاتانی ئەرووپی زۆی بێ جێ و پووچە .

Back to top button