خه‌نجه‌ر: حه‌شد بچێته‌ ناو موسڵ كۆتایی به‌ عێراق دێنین

خواكوڕك

خەمیس خەنجەر سیاسەتمەدار و بازرگانی سونە مەزهەب لە دیمانه‌یه‌كی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووه‌، “هەمووان باسی ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش دەکەن، بەڵام ئەگەر ئەمەریکا و حکومەتی عێراقی سکاڵای سوننەکان پشتگوێبخەن، وڵاتەکە ڕوبەڕوی قۆناغێکی مەترسیداردەبێتەوە کە هەڕەشەیە بۆسەر داهاتووی وڵاتەکە”.

خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌باره‌ی نیه‌تی شیعه‌كانه‌وه‌ ده‌ڵێت، “مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ هەیە کە پێشتر حەشدی شەعبی ئەنجامیدابوو”.

خه‌نجه‌ر له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ” پشتگیری لە فیدڕاڵیبوونی سونە و شیعە و کوردەکان دەکەم كه‌ ده‌بێت سەرجەمیان ناوچەکانی ژێر دەستیان بەڕێوەببەن”.

ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رانی سوونه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە چەند ڕۆژی رابردوودا پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگی شیعه‌كان و یه‌كێتی و گۆڕان، یاسای دەستەى حەشدى شەعبی پەسەند کردووە و بە پێی یاساکە حه‌شد دەبێتە بەشێک لە سوپاى عیراق و چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی و یاسایی بۆ داده‌ڕێژرێت.

Back to top button