سلێمانی : بە تاوانی کوشتن 4 کەس دەستگیر دەکرێن
پۆلیسی قەزای دوکان سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تاوانی کوشتن 4 کەسیان دەستگیر کرد .
لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ میدیامی هەرێم ئاشکرای دەکەن رۆژی 12/7/2019کەسێک بە ناوی ( ت ، م ) لە لادێی گۆمەزەلی سەربە ناحیەی بنگرد بە فیشەک کوژراوە و لە دووای لێکۆڵینەوەکان زانیاری لە سەر تۆمەتباران هاتۆتەدەست .
لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش دەکات رۆژی 15/7/2019 تۆمەتبارێکیان بە ناوی ( چ ، ح ، م ) خۆی ڕادەستی پۆلیسی ڕزگاری کردووە لە پاشی ئەوەس تواندرا هەرسێک تاوانبار دەستگیر بکرێن .
بە پێی هەمان سەرچاوە لە کاتی پشکنینی ماڵی تاوانباراندا دەستبەسەر 4 کڵاشینکۆف و یەک تاپڕ و یەک روومانە و 11 مەخزەن و 300 فیشەکی کڵاشینکۆفدا گیراوە .
تۆمەتباران لە دووای کرانەوەی دۆسیەی تایبەت بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی 406 لە یاساکانی سزادان ڕاگیراوون و لێکۆڵینەوەکان تا ئێستاش بەردەوامە .