مەسرور بارزانی : ئەوەی گرینگ و پێویست بوو باسمان کردن

 

 

 

 

سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا بۆ بەغدا لە گەڵ شاندی یاوەری لە دووای کۆبوونەوە لە گەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئەوەی گرینگ و پێویست بوو لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ دا باسمان لە سەر کردن .

 

مەسروور بارزانی بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی گووت ، بە پێی بڕیاری کۆبوونەوەکانی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدامان کرد و پێویست بوو لە سەر ئەوپرسە هەڵواسراوانەی نێوان هەولیر و بەغدا دانەستان بکرێت .

 

مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد بەم زووانە دانوستانەکان دەچنە بوواری تاوتوێی فەنی بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان .

Back to top button