چەند کادرێکی یەکیەتی نشتیمانی بە فەرمی داوا دەکەن ببنە ئەندامی سەرکردایەتی

 

 

پۆڵا سیراون تالەبانی ، چەتۆ ساڵح سەعید و مەحمود قەرەداغی بە ئاراستە کردنی نامەیەکی هاوبەش داوا لە کۆسرەت ڕەسول عەلی دەکەن بە پێی دەنگ بیانکەنە جێگرەوەی ئەو ئەندامانەی لە سەرکردایەتی دەرکراوون یان وازیان هێناوە .

 

بە پێی یاسای ناوخۆیی لە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی  سێی یەکیەتی دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی 55 کەس بن ، بەڵام لە ئیستادا بە نەما ی عارف روشدی و ئازاد جوندیانی و دررکردنی نەجمەدین کەریم و مەرگی وەسفیە بەنی وەیس ، ئەندامانی ئەنجوومەن لە ڕێژەی دیاریکراو کەمترن .

 

هەر بۆیەش هەرسێک ناو براو بە پێی مادەی 29 ی پەیرەوی ناوخۆیی داوا دەکەن بکرێنە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی .

Back to top button