برایان هۆک : هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی لە گەڵ زەریف چاوپێکەوتن ناکات
برایان هۆک ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە دۆسیەی تایبەت بە ئێران گووتی لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی وەزیری دەرەوەی ئیران لە نیۆورک دەبێت هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی نابینێت .
هۆک لە چاوپێکەونێکی کەناڵی ( فۆکس نیوز ) بە ئاماژە بەوەی هێج کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادانییە گووتی : ئەوی پێویست بووە لە سەر ئێران سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەریان بڕیوە .
هۆک هەروەها گووتی : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هۆی بەرپرسیارەتی لە هەمبەر نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیزە دەداتە دیپلۆماتکارەکان ، یەک لەوان وەزیری دەرەوەی ئێرانە ، بەڵام ئەوە ناگەێنێت زەریف بە مەیلی خۆی لە شاری نیۆورگ بسوڕێتەوە .