ئەردۆگان : قەڵغانی مووشەکی ئێس 400 دانانی تا ساڵی 2020 دەخاێنێت

 

 

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ، تەواو بوونی دانانی قەڵغانی مووشەکی ئێس 400 ی ڕووسی تا کۆتایی ساڵی 2020 کات دەبات .

 

گرێبەستی مووشەکی ئیس 400 لە نێوان ڕووسیا و تورکیا ، گرژی خستە نا و پێوەندییەکانی ئە مریکا و تورکیا و بوو بە هۆی ئەوەی ڕاهێنانی فڕۆکەوانانەی  تورکی لە ئەمریکا ڕابگیرێت و پارچەو کەل و پەلی فڕۆکەی ئێف 35 یش هەناردەی تورکیا نەکرێت .

 

ئەردۆگان بە ئامادەبوون لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ڕایگەیاند بە هەشت فڕۆکە بەشەجیاوازەکانی ئێس 400 تمان بە دەست گەیشتووەو تا کۆتاییشی بەردەوام دەبێت

Back to top button