دادنوسێكی هەولێر یەكەم بڕیاری حكومەت لەسەر خۆی جێبەجێدەكات لەبەر دوا كەوتنی خۆی بە نەهاتوو سزادا
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكەم كۆبوونەوەی حەوت بڕیاریی دەركردن لە یەكێك لەو بڕیارانەی پەیوەندی بە رێكخستنی دەوامی بەرپرس و فەرمانبەران هەبوو, دادنوسێك یەكێك لە بڕیارەكان لە ئەمڕۆوە لەسەر جۆی جێبەجێدەكات, كە لە بڕیارەكەی دا هاتووە لەبەر پابەند نەبوونم بە كاتی هاتنەوەی دەوامی فەرمیم بڕیارمدا ئەمڕۆ بە نەهاتوو ( غیاب) هەژمار بكەم .
مەریوان قەرەنی ابراهیم دادنوسی یەكەمی هەولێرە بە پێی نوسراوێكی كارگێری دادنوسی یەكەمی هەولێر كە دەستی خواكوڕك كەوتووە خۆی وەك نەهاتوو هەژمار كردووە, هەروەها ئەو داد نوسە لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی سەرۆك حكومەت بڕیارەكانی جێبیەجێ كردووه
ئەو نوسراوە كاردانەی گەورەی لێكەوتەوە لەسەر ئاستی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە جۆرێك لە كۆمێنت بۆی نوسراوە:” وێڕای دەست خۆشی من و تۆش ئەتوانین ڕێگریەك بكەین لەهەڵەكانمان لەهەڵەكانی چواردەورمان ، ڕێگر بین لە گەندەڵیەك هاوپشت وهاوڕا بۆ خزمەتی كوردستان سەرخستنی حكومەت و ڕێگر بین لەهەر شتێك كە زەرە بدات لە خاكی كوردستان و لە گشن بوارەكان و گشت سێكتەرەكانی حكومەت