دەمیرتاش چەند جارێک سەردانی قەندیلم کرد بۆ ئەوەی پەکەکە چەک دابنێت بەڵام ئامادە نەبوون

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگایی کردنێکی دیکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بەڕێوەچوو، لە میانەی بەڕێوەچونی دادگایکردنەکە سەڵاحەدین دەمیرتاش چەند نهێنیەکی ئاشکر کرد..

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە، لەکاتی دادگای کردن ڕایگەیاند:” پێشوتر سەردانی قەندیلم کردووە چەندین جار داوای چەکدانانم لە پەکەکە کرد، بەڵام بەبیانووی فشار فشارەکانی تورکیا ئامادە نەبوون”.

دەمیرتاش ئاماژە بەوەش دەكات، حكوومەتی توركیا بە فشارەكانی دژی ھەدەپە و بە لێزانی و ناراستەوخۆ پەیامی بۆ پەكەكە دەنارد، بۆ ئەوەی دەستبەرداری چەك نەبێت

Back to top button