ئێران چارەنووسی کەشتیە ونبووەکەی ئاشکراکرد
ئێران چارەنووسی کەشتیە ونبووەکەی ئاشکراکرددوای ئەوەی هێزە دەریایەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە دووڕۆژە پەیوەندیان لەگەڵ کەشتیەکی نەوتگوێزەوە پچڕاوە، ئێوارەی ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد كه ئه‌و كه‌شتییه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندیی پێوه بچڕاوه، له به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: پاش ئەوەی کەشتیەک کە ڕووبەرووی کێشەیەکی هونەری بوو داوایان لە هێزە دەریایەکانی ئێرانکرد هاوکاریان بکات بەمەبەستی چارەسەری ڕاکێشراوەتە کەناراوەکانی ئێران.
ئەو بەرپرسەی ئێران گوتیشی: به‌هۆی ئه‌و كێشه هونه‌رییه‌وه ئێران به‌هانای كه‌شتییه‌كه‌وه چووه و رایكێشاوه‌ته به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئێران به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌شتییه‌كه‌یان راكێشاوه تا له به‌نده‌ره‌كانی ئێران چاك بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه پنتاگۆن گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتبێت.