چه‌ند سودێكی گرنگی شووتی بۆ خانمانی دووگیان

شوتی یەکێکە لە میوە هاوینەو بەتامەکان و سوودێکی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، لێرەدا باس لە کۆمەڵێک سوودی شوتی دەکەین و پسپۆران ئامۆژگاری خانمانی دووگیان دەکەن بە خواردنی شوتی بەهۆی زۆریی ڤیتامین و کانزاکان تێێدا وەک ڤیتامینەکانی B6, C, A و کانزاکانی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.

سوودەکانی شوتی بۆ خانمانی دووگیان:

  1. دڵتێکەڵهاتنی بەیانیان ناهێڵێت.
  2. ناهێڵێت تووشی وشکبوونەوە ببیت.
  3. ئاوسانی دەست و قاچەکان کەم دەکاتەوە.
  4. گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
  5. ئەگەری تووشبوون بە ژەهراویبوونی دووگیانی کەم دەکاتەوە.
  6. ڕێگرە لە دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست.
  7. سووتانەوەی گەدە کەم دەکاتەوە.
  8. سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی شوتیدا بکرێت چونکە کۆمەڵێک زیانی لاوەکی لێدەکەوێتەوە وەک:

  1. تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی.
  2. کردنەدەرەوەی ماددە خۆراکییە گرنگەکان لە جەستە.
  3. دروستبوونی هەندێک کێشە لە گەدەدا.
Back to top button