بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌بێت مەترسیەکانی خواردنی حەپی خەوتن كاره‌ساتی به‌ دواوه‌ دێت

زۆرێك لەو کەسانەی کە گرفتی کەم خەویان هەیە حەپی خەوتن بەکار بهێنن بۆ نەمانی ئەو گرفتە هەرچەندە بە کار هێنانی حەبی خەو ڕێگە پێدراوە لە لایەنی تەندروستیەوە بەڵام چەندین مەترسی گەورەی تەندروستی هەیە
توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو جۆرە حەپانە بەکاردێنن جەستەیان لەسەر رادێت و پێویستیان بەبڕی زیاتر دەبێت تاکو کاریگەری زیاتریان لەسەر دروست بکات، ئەگەر بڕێکی زیاتری خوارد ئەوا دووچاری تەنگە نەفەسی دەبێت لەکاتی خەوتنداو ئەگەری مردنی لێدەکەوێتەوە.
بۆیە شارەزایان ئاگادارمان دەکەنەوە کەلە دوو هەفتە زیاتر لەو جۆرە حەپانە بەکارنەهێنین ئەگەر لە حاڵەتێکدا دۆخی خەوتنی ناجێگیر بووە، هەروها بەهۆی ئەو حەپانەوە جەستەی مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەروەها دەبێتە هۆی رۆشتن لەکاتی خەودا.
Back to top button