بایكۆت كۆتایی هات و سبه‌ی ده‌وامی ئاسایی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/dfghjk-2.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا بڕی (100) هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ناو شار و بڕی (150) هه‌زار دیناریش بۆ ئه‌و مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار كه به‌ده‌ر له موچه‌كانیان پێیان ده‌درێت، بڕیاره سبه‌ی مامۆستایانیش ده‌ست به‌ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پرۆسه‌ی خوێندنی له17/9/2016 راگه‌یاند، دواتر و پاش دووجار دواخستن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڕیاربوو ڕێكه‌وتی 1/10/2016 پڕۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێ بكات، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی بایكۆتی به‌شێكی زۆری مامۆستایانی سلێمانی پۆله‌كانی خوێندن به چۆڵی ماونه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری پەروەدەی سلێمانی باسی لەوەش كرد، بڕیاریان داوە رۆژی چوارشەممە 30/11/2016 دەست بە دەوامی خوێندن بكەن و دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت سه‌رجه‌م سەرپەرشتیارانی قوتابخانەكانمان راسپاردووە قسە لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایان بكەن و لە ئەگەری مەترسی لەكیسچوونی ساڵێكی خوێندن ئاگاداریان بكەنەوە.