مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانیا دەکات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له میانی دیدارێكدا لهگهڵ شاندێكی باڵای سهربازی و دیپلۆماسی بهریتانیدا رایگهیاند، بهمزووانه لێژنه پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان, به پێی دهستوور.
ئهمڕۆ چوارشەممە 17ی 7ی 2019، مهسرور بارزانى سهرۆکی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى بهريتانى كرد، كه پێکھاتبوو له جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر، راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتن, كۆنسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.
شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆك وەزیران كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ و سەردانی شاندی باڵای هەرێمی كوردستانیشیان بۆ بەغدا بە گرنگ و پێویست ناوبرد، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی هاوكاری و هەماهەنگی بەریتانیا و هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كرا.
له دیدارێكدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەریتانیا و ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە بەمزوانە لیژنە پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵەکانی داعش درا لە چەند ناوچەیەکی عێراق.