ئه‌مرۆ مەراسیمی دەستاودەستکردنی حەوت وەزارەت بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ مەراسیمی دەستاودەستکردنی حەوت وەزارەت لە نێوان وەزیرانی کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕ لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، داد، رۆشبیری و لاوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی 10ـی تەمووز كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت و دوای دەستبەكاربوونیشی رۆژی 15-7-2019 لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەكانی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و كاروباری پێشمەرگە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە و كارەبا كرا و ئەمڕۆش ئاڵوگۆڕی حەوت وەزارەتی تر دەكرێت.

لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش شەش بڕیار دەرچوو بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری دامەزراوەكان كە نەهێشتنی مۆڵەت بۆ پلەباڵاكان بووە هۆی دڵخۆشی هاووڵاتییان ئەوەیش بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەكاتی خۆیدا.

Back to top button