ئەمریکا سێ ئێرانی تۆمەتبار دەکات بە هەناردەی پێک هاتەی چێ کردنی مووشەکی بۆ ئێران

دادوەری فیدراڵی نیۆۆرک سێ هاووڵاتی ئێرانی تۆمەتبار دەکات بە هەناردەکردنی چەند ( تەن ) پێک هاتەی فیری کەربۆن لە ئەمریکاوە بۆ ئێران بە شێوەی نایاسایی .
فیبری کەربۆن لە چێ کردنی مووشەک و سانتی فیوژی ئەتۆمی ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت .
جێفری بەرمەن دادوەری ناوجەی باشووری نیۆۆرک رۆژی سێشەممە لە دووای داوای بێهزاد پوورقەنات ، تۆمەتەکانی بە فەرمی پێڕادەگەێنێت . هەناردنەوەی بێهزاد پوور قەناد یەک لەو سێ تۆمەتبارەیە کە لە ئاڵمانیاوە ڕەوانەی ئەمریکا کراونەتەوە .
دوو کەسی تر بە ناوەکانی عەلیڕەزا شوکری و فەرزین فەرید مەنش وەک تۆمەتباری سەرەکی ناویان هاتووە .
لەم دۆسیەدا عەلیڕەزا شوکری وەک کڕیاری فیبری کەربۆن و دوکەسەکەی تر وەک هەناردەکەری بۆ ئێران تاوانبارن .