تەواوی زانیاریەكان لەبارەی كۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ حزبی شوعی كوردستان

خواكوڕك

ئەمڕۆ سێشەممە 29\11\2016، كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی چارەسەری دۆخی ھەرێی كوردستان كۆتایی ھات و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: “پڕۆژەی یەكلانەمان نییە، ئێمە ھاتووین ئەفكارەكان كۆبكەینەوە”.

پێشتر هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان، پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: ”پەیامەکەی بارزانی دەستپێشخەرییەکی باش بوو، پارتیش دەستپێشخەری کردووە و سەردانی لایەنەکانی کردووە، ئەوان دەبێت هەموو لایەنەکان ببینن، دواتر قسە لەسەر وردەکارییەکان دەکرێت“.

هەر لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەدا فازڵ میرانی گوتیشی: “سەردانی ھەموو لایەنەكان دەكەین و دەمانەوێت سیغەیەك بدۆزینەوە و پڕۆژەیەكی ھەمەلایەنە پێك بھێنین”.

كاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان هەر لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند “دەستپێشخەریەك ھەیە بۆ ئەوەی ببێت بە پڕۆژەیەك پێویستی بە میكانیزم ھەیە گوتیشی، ھاتنی شاندی پارتی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان، مانای ئەوەیە كە گوێ دەگرن و دەیانەوێت پڕۆژەیەكی راستەقینە دروست بكەن، بۆیە ئەو گوێگرتنەی شاندی پارتی دەیكات مەسەلەیەكی گرنگە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان بیروبۆچوونی خۆیان پێشكەشی پارتی بكەن، بۆ ئەوەی لە دواییدا ھەموو لایەنەكان بە یەكەوە بتوانن میكانیزمێك دروست بكەن، دەستپێشخەرییەكە ببێت بە پڕۆژەیەك بۆ چارەسەر”.

Back to top button