پۆرتۆگال بە هۆکاری ئاسایشی  ڤیزە بە ئێرانیەکان نادات

 

 

ئاگۆستۆ سانتووس سیلڤا . وەزیری دەرەوەی پۆرتۆگال رۆژی سێشەممە کۆمیتەی پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاگادار کردەوە بە هۆکاری ئەمنی پێدانی ڤیزەی بۆ ئێرانیەکان ڕاگرتووە .

وەزیری دەرەوەی پۆرتۆگال لە وڵامی ئەندامێکی کۆمیتەی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەیەکی ئاشکرا کە لە کەناڵەکانی تیڤی پۆرتۆگالەوە بڵاو دەکرایەوە گووتی : بێگومان لە بەر پاراستنی ئاسایشی وڵات ئەم بڕیارە دراوە ، دوواتر شیکاری بۆ دەکەم بە ڵام بە شێوەی ڕاستەوخۆ نابێت .

لە درێژەدا بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات چ کاتێک ئەو بڕیارە دراوە دەڵێت : ئێمە بۆ پاراستنی خاکەکەمان کەمتەرخەمی ناکەیین .

بەرپرسی کۆمیتەی پەرلەمانی پۆرتۆگال لە دووای دوو کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی وەستاند و کۆبوونەوەکە بە شێوەی داخراو بە ڕێوە چوو .

Back to top button