وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سەر رووداوەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ڕووداوی دەستڕێژی فیشەک و کوژرانی ئەندامانی کونسولی خۆی لە هەولێر هاتە دەنگ .
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دا هاتووە ، کارمەندێکی کونسولخانەی تورکیا لە دەرەوەی باڵەخانەی کونسولی گیانی لە دەست داوە .
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات لایەنی ئەمنی عێراقی وکوردستانی لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکەن .
جێگەی ئاماژەیە ، هەر لەسەرەتاوە ڕاگەیاندنەکانی هەرێم ڕایانگەیاندووە ، لە ڕییستورانتێکی هەولێر تەقە لە کارمەندانی کونسولی تورکیا کراوە نەک لە ناو بالەخانەی کونسولیدا .