دووبارە عێراقیەکان يەکەمینی بیانیەکانن لە کڕینی خانووبەرە لە تورکیا
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ چوار شەممە لیستی ئەو ووڵاتانەی ڕایگەیاند کە هاوڵاتیەکانیان خانووبەرەیان لە مانگی حوزەیران کڕیوە لە تورکیا و داتا ئامارەییەکان ئاشکرایان کرد کوێتیەکان و بەریتانیەکان لە پلەی پێنجەم هاتوون بە کڕینی 113 خانووبەر
هاوڵاتیانی عێراقی لە سەرووی لیستەکەن بە کڕینی 429 خانووبەرە و پاشان ئێرانیەکانن بە کڕینی 415 و دواتر ڕووسیەکان بە کڕینی 190 خانووبەر و ئەڵمانیەکان 126 بەمەش کۆی گشتی فڕۆشتنی خانووبەرە بۆ بیانیەکان لە تورکیا بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتووتە 2689 خانووبەر وبەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە بە ڕێژەی 30 , 5 %
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ڕوونی کردەوە شاری ئیستەنبول بەرزترین ڕێژەی فڕۆشتنی لێ تۆمارکراوە بۆ بیانیەکان و 1009 خانووبەرەی لێ فڕۆشراوە و پاشان ئەنتاڵیا 668 ئینجا ئەنقەرە 134 دواتر یاڵاوە 123 و لە کۆتایی دا بۆرسە بە 122 خانووبەرە