حەماس:هیوادارین لەگەڵ سوریا پەیوەندیمان بەهێز ببێت

 

موسا مەرزوق ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ستایشی ڕوسیا دەكات و هیواخوازیشە پەیوەندیان لەگەڵ سوریا بەهیز ببێتەوە

مەرزوق لە مۆسكۆ ستایشی دەكات بە هۆی ئەوەی مۆسكۆ دژی گریبەستی سەدەی ئەمریكایەو دەڵێت (بەدەر لەوەی ڕوسیا دژی گریبەستی سەدەی ئەمریكایە لەهەمان كاتدا دەتوانێت فشار لەسەر ئیسرائیل دروست بكات بۆ دەستهەڵگرتن لەو سیاسەتەی ئێستای تایبەت بە دروست كردنی یەكەی نیشتەجێبونەكان)

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان حەماسی فەڵەستینی و ڕژێمەگەی ئەسەد مەرزوقی دەڵێت (لە ساڵی  ٢٠١٢ ەوە پەیوەندیمان لەگەڵ سوریا نیە،بەڵام هیواخوازین پەیوەندیمان لەگەڵ سوریا بەهیز بێت چونكە ئێمە برای یەكین)

Back to top button