ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/bapala1-1-1-3.png)
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ڕووداوەکەی ئەمرۆی هەولێر کە لە ئەنجامی دەستڕێژی فیشەک لە ڕیستۆرانتێکی هەولێر چەند کارمەندێکی کونسولی تورکیا کرانە ئامانج ڕاگەیاندراوێکی دڵنیایی بڵاو کردەوە
دهقی راگهیهندراوهكه:
بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێستورانتەکانى هەولێر روویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسوڵخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان، بە هیچ شێوەیەکیش رێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێندرێت.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان