وەزیری دەرەوەی تورکیا پێوەندی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات

 

 

 

ئەمرۆ لە دووای ڕووداوەکەی هەولێر ،مەولود چاوشئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە سەر ئەم بابەتە ئاخاوتنێکی تایبەتیان ئەنجام دا .

 

هەردووک لا وێرای مەحکوم کردنی ئەم رووداوە تێکدەرانە و جەختکردنەوەیان لە پاراستنی ئاسایشی ناوچە و هەرێمی کوردستان ، پرسەی خۆشیان ئاراستەی قوربانیانی ڕووداوەکە کرد .

Back to top button