سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی شاری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە چەند هاوڵاتیەک کرا، کە لە ئەنجامدا جێگری کونسولی تورکیا و هاوڵاتیەکی دیکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو، لە دوای ڕووداکە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت؛” بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، ڕێگا نادەین ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئالۆزبکرێت”.
- دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
راگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
به تووندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌وه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه.
له‌کاتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌که ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان