ئێران : پێویستە ڕۆژئاوا فرۆشتنی چەك بۆ ئەوانە ڕابگرێت لە سەدام دەچن

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە دووپاتیکردەوە کەوا پێویستە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بە فڕۆشتنی چەك به هاوشێوانی سەدام حسێن بێنیت لە ناوچەکەدا

زەڕیف لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر نوسیویەتی سەدام بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەو چەکانەی وەریگرت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا شارە ئێرانیەکانی ڕۆکێت و بۆمب باران کرد و لەو کاتەدا هێچ ووڵاتێك ئامادەنەبوون چەکی بەرگری بە ئێران بفرۆشیت بۆیە تاکە هەڵبژاردنمان بونیاتنانی توانا تایبەتەکانمان بوو بۆ گەیشتن بەو چەکانە و ئێستاش گلەییمان لێ دەکەن.

Back to top button