سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی رووداوی تەقەکردنی هەولێر دەکات

 

دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر تەقە لە دیپلۆماتکارێکی تورکیا کرا کە دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوون، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کورستان لەو بارەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، ئیدانەی ڕووداوەکە دەکەن.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئیدانەی كوژراوانی دیپلۆماتكارانی توركیا دەكەن لە هەرێمی كوردستان و ئەو جۆرە رووداوانەی بە هەوڵێك بۆ تێكدانی ئارامی هەرێمی كوردستان ناوبردووە.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، “بە توندی ئیدانەی كوژرانی دیبلۆماتكارانی توركیا دەكەین، كە لە ئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن لە ریستوڕانتێكی هەولێر كوژران، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كونسولخانەی توركیا و حكومەتی توركیا دەكەین”.
پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت، “داواكارین لە دامەزراوە ئەمنییەكان بە پەلە تاوانكاران دەستگیربكەن و بە سزای یاساییان بگەیەنن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “پەرلەمانی كوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی كوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچەكە  دەزانێت و هەروەها هەوڵێكە بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی كوردستانە، دووپات لە دۆستایەتی و پەیوەندیەكی باش و بەهێز لەگەل ولاتانی دراوسێ دەكەینەوە”.w

Back to top button