هەرێمی كوردستان داوای خەرج كردنی شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە عێراق دەكات
لەگەڵ ئەوەی بودجەو میزانەی هەرێمی كردستان لە چەند ساڵی رابردوو لە لایەن بەغدا بڕدرا, بە پێی دەستوری میشەی عێراق پێشمەرگە بەشێك لە سیستەمی بەرگری عێراق بەڵام تا ئێستا شایستەی دارای پێشمەرگە لە لایەن حكومەتی عێراق نەنێردراوە, لەگەڵ ێكهێنانی كابینەی نوێ و دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر وبەغدا هەولێر داوا دەكات كە حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی پێشمەرگە بنێرێت, پەرلەمانتارێكی پارتیش لە بەغدا دەڵێت:” نەك تەنیا ئەركی دابینكردنی بودجە و پێداویستییەكانی پێشمەرگەی لە ئەستۆیە، بەڵكو دەبێت شەراكەتی كوردیش لە ناو سوپای عێراقدا وەك ئەوەی لە دەستووردا هاتووە بچەسپێنێت”.
.لەو بارەیەوە رێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە:” لە ئێستادا لێك تێگەیشتنیێكی پاش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە, ئاراستەكان وادەڕن كە سەرجەم كێشەكان بە كێشەی ناردنی شایستەی دارای پێشمەرگەشەوە چارەسەر بكرێن,بە پێی دەستوریش حكوومەتی عێراقی نەك تەنیا ئەركی دابینكردنی بودجە و پێداویستییەكانی پێشمەرگەی لە ئەستۆیە، بەڵكو دەبێت شەراكەتی كوردیش لە ناو سوپای عێراقدا وەك ئەوەی لە دەستووردا هاتووە بچەسپێنێت.
لەسەر هەمان پرس (خواكوڕك) زانیویەتی كە لە ئایندەیەكی نزیك لێژەی چارەسەر كردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پێكدەهێندرێن، لە نێوانیشیاندا دابینكردنی ماف و ئیمتازاتەكانی هێزەكانی پێشمەرگە.