مایك پۆمپیۆ بە توندی هێڕشەكەی سەر دیپلۆماتكارێكی توركیا و خەلكی سڤیل لە هەولێر ئیدانە دەكەم

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە رێستۆرانتێكی هەولێر تەقە لە دیپلۆماتكارێكی توركیا كرا كە لە ئەنجامدا دیپلۆماتكارەكە و سێ‌ هاوڵاتی دیكەی سۆران گیانیان لە دەستدا, روداوەكە كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لەلێكەوتەوە بە جۆرێك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە ئیدانەی ئەو كارە دەكەین و هیچ پاساوێك بۆ كردەوەیەكی لەو شێوەیە نییە.
لە بارەی رووداوەكە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند:” هێرشەكەی هەولێر بۆسەر دیپلۆماتكارێكی توركیا كە گیانی لە دەستداوە بە توندی ئیدانەی دەكەین, كە هیچ پاساوێك بۆ كردەوەیەكی بەمەبەستی پڕ لە گرژی لەم جۆرە نییە”.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە” ئەمریكا پابەندی خۆی بۆ پشتگیری كردنی كردنی خەلكی هەرێمی كوردستان و توركیا دووپات دەكاتەوە, لەناخی دڵمانەوە هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوەی برینداران دەخوازین”.

Back to top button