سەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان تەنها نۆ رۆژى ماوە تەمەنی یاساییان بەسەربچێت, ئەندامێكی خانەی راپەراندنیش دەڵێت بەداخەوە خۆدزینەوە لە سازدانی كۆنفراس لە نێو حزبەكان بوەتە مۆدێل

 

سەركردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان تەنها هەشت رۆژی ماوە وادەی یاساییان بەسەر دەچێت كەچی ئامادەكاریەكانی بەستینی كۆنگرە هەنگاوەكانی بەشێوەیەكی سست دەڕوات ئەندامێكی خانەی راپەراندنیش رایدەگەیەنێ بەداخەوە لە كوردستان مۆدێلێك دروست بووە بۆ دەست بەردار نەبوونی كورسی ترس لە ئەنجامدانی كۆنفراسی و كۆنگرەی حزب هەیە”

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە “بە پێی پەڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت 25 تەمووز كۆنفراسی حزب ئەنجامبدرێت, بەڵام بەداخەوە بووەتە نەریت كە زۆربەی زۆری سەركردایەتی حیزبە سیاسیەكانی كوردستان لە كۆنفرانس و كۆنگرەی حیزبەكانی خۆیان دەترسێن، ئامادەنین بەئاسانی ئەو دەسەڵات و پێگە و پۆستەی هەیانە لە حیزب دەستبەرداریبن و بیدەن بە خەڵكی دیكە یان بكەونە بەردەم رەخنەی هاوڕێكانیان.

ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندن دەشلێت:” هیوادارم فكرەی خۆ دزینەوە لە سازادنی كۆنفراسی حزب كە تەنها نۆ رۆژ ماوە, لە نزیكترین كاتدا بڕیاری جڤاتی نیشتمانییە دەبێت كۆنفرانسی نیشتمانی بكەین وە پێداچوونەوە بە دەستوری ناوخۆ و پەیكەری رێكخراوەییدا بكەین”.

جێی باسە رۆژی 25ـی ئەم مانگە تەمەنی یاسایی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە بەسەر دەچێت، جڤاتەكان و ئۆرگانەكانی دیكەش دەمێكە وادەی یاساییان كۆتایی هاتووە بۆیە دەبێت یان بەر لەو وادەیە كۆنفرانس بكرێت یان جڤاتی نیشتمانی بە بڕیارێك ماوەی كاكردنی خانە و رێكخەر درێژبكاتەوە.

Back to top button