لەیلا عەبدولجەبار: بڕیارەكانی حكومەت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی جێی ئومێدە
دوای ئەوەی كاینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارنامەی حكومەتەكەی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان خوێندەوە, كە زیاتر جەخت لە رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی كرایەوە, هاوكات لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەكان راسپێردران بە ئاشكرا كردنی سەروەت و سامانیان ئەندامێكی لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە هەنگاوەكانی جكومەت و كارنامەكەی ئومێد بەخش بوون بۆ رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی”.
لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لێژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردتان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: ” حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەعلی رووبەرووی گەندەڵی دەبێتەوە, ئەو هەنگاوانەی لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هاویشتراون و هاوكات كارانمەی حكومەت ئومێد بەخش بون بۆیە پشتگیری و پشتوانی هەنگاوەكانی حكومەت دەكەین, ئەگەرسەیر بكەین حكومەت شەش بڕیاری دەركردووە كە لە سەرەتادا لە پلەباڵاكان دەست پێدەكات, ئێمەش لای خۆمانەوە بەدا داچوونی جدی دەكەین”.
هەروەها ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: ” خوێندنەوەی كارنامەی حكومەت لەبەردەم پەرلەمان كە زیاتر جەختكرنەوەبوو لە چاكسای و رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی, ئاماژەیەكی گرنگە بۆ ئەوەی خەڵك هەست بە دڵنیاییبوون بكەن و بۆیان دیار بێت ئەم حكوومەتە نیەتێكی جددی هەیە و كار دەكات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی”.