بۆ یه‌كه‌مجار حه‌وت له سووده ته‌ندروستیه‌كانی خواردنی قۆخ بزانه
ئایه ده‌زانی سووده ته‌ندروستیه‌کانی قۆخ گه‌لێک زۆرن بۆ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كه دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سوڵ پزیشكی پسپۆری خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باسی لێوه ده‌كات.
1- له کاتی ڕێجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بوونه‌وه و زۆری کێش : چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات.
2- بۆ خانمانی دووگیان : ڕێگری ده‌کات له توشبوون به قه‌بزی و زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رکیه‌کانی تێدایه که گرنگن بۆ گه‌ش کۆرپه‌له و دایکان.
3- ڕێگری ده‌کات له که‌می پۆتاسیۆم: بۆیه ڕۆڵێکی باشی هه‌یه له خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن .
4- یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست.
5-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و ڕه‌شی پێش چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی.
6- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
7- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه .