نەیمار : میسی باشترینە و بەیەکەوە زۆر نایاب دەبین

نەیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریسی فەرەنسی لە وەسفێکیدا بۆ یاریزانی گەورەی بارسیلۆنا لیۆنێل میسی وتی،”میسی باشترینە لە جیهاندا”.

نەیمار لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەکان ڕایگەیاند، کە ئەو هیچ یاریزانێک بە هاوشانی میسی دا نانێت و باسی لەوەش کرد،”زۆر شانازیە بۆ من کە هاوشانی ئەو لە یەک یانەدا یاریم کردووە و لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە هاوڕێەکی باشە.”

یانەی بارسیلۆنا ئامادەیە بڕی ٤٠ ملیون یۆرۆ بدات و دەست بەرداری هەر یەک لە ئیڤان راکیتیچ و فیلیپی کۆتینیۆ بەرامبەر بە سوود وەرگرتن لە تواناکانی نەیمار

لە هەمان کاتدا یانەی پاریس لە بڕی گرێبەستەکەی نەیمار نایەتە خوارەوەو داوای ٢٢٢ ملیون دەکات بەرامبەر بە دەست بەردار بوون لەم ئەستێرەیە

Back to top button