محهممهد حەلبووسی رووداوى تهقهكردنهكه سەركۆنە دەكات
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركەكان لە ھەولێر سەركۆنە دەكات و بە كارێكی تیرۆریستیش ناوی دەبات.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تویتێكدا ھێرشەكەی ھەولێری سەركۆنە كردووە و نووسیویهتی: “بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركییەكان سەركۆنە دەكەم، سەرەخۆشیی ئاراستەی ئەوانە دەكەم كە لە ھێرشەكەدا گیانیان لەدەست داوە و داوای شیفای بە پەلە بۆ برینداران دەكەم”.
حەلبووسی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو ھێرشە تیرۆریستییە ئاسایشی عێراق و سەروەرییەكەی و سەقامگیریی ھەرێمی كوردستانی كردووەتە ئامان، رێوشوێنە ئەمنییەكان توند بكرێن و ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە لە پشت كارەكەوەن، ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت و سزا بدرێن.
دوێنێ چوارشهممه له رووداوێكی تهقهكردن له رێستورانتێكی شاری ههولێر، كارمهندێكی كۆنسوڵخانهی توركیا و دوو هاووڵاتی كورد گیانیان لهدهست دا.