چەند بەرپرسێكی یەكێتی بازرگانی بە هێلكەی قاچاغەوە دەكەن
هاوردەكردنی هێلكە لەلایەن چەند بەپرسێكی باڵای حزبییەوە، لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، كاردانەوە و نیگەرانی لێكەوتۆتەوە و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش لە پارلەمانی كوردستان، هۆشداری توند دەدات و داوای دانانی سنوورێك بۆ ئەو كارە دەكات.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپارلەمانی كوردستان لهتۆڕی كۆمهلایهتی فهیسبوك بڵاویكردۆتهوه رایدهگهینێ، لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، چەند بەرپرسێك سەرقاڵی بەقاچاخ هێنانی دوگی حەیوان و هێلكە بوون لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لەكاتێكدا هاوردەكردنی هێلكە قەدەغە كراوە، بەڵام بەشێك لە بەرپرسەكان دەستیانداوەتە هێنانە ژوورەوەی هێلكە بەقاچاخ، بەزەبری هێزی و بە بەكارهێنانی دەسەڵاتیان.
حەمە ساڵح زیاتر روونی كردۆتهوه، تەنیا لەماوەی دوو شەودا، 40 كۆنتێنەر هێلكە بە قاچاخ داخڵكراوە و بۆ هەر كۆنتێنەرێكیش 9 ملیۆن دینار دراوە، ئێستا كۆنتێنەرو هێلكەكان لەسلێمانی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستی بەسەردا گیراوە لەنزیك ناوچەی هوانە، هەرچەندە هەوڵ هەیە بۆ ئازادكردنیان.
پێویستە یەكەی ئیداری و هێزە ئەمنیەكان، ئەم هێلكانە، ئەگەر مەرجی تەندروستیان تێدایە بە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشن و پارەكەی بخەنە خزمەتی سلێمانی.و سنورێكی بۆ دابنرێت.