ته‌واوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كار بوون

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  له‌ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، دوو وه‌زیری دیكه‌ی كابینه‌كه‌ پۆستی وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت و ده‌ستبه‌كاربوون.

كه‌مێك پێش ئێستا، رێبەر ئەحمەد، وەك وەزیری ناوخۆ و بێگەرد تاڵەبانی، وەك وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بەکار بوون.

دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.

رۆژی چوارشەممە10ی 7ی 2019 پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.

 

 

Back to top button